چاویارنیوز _ لەبارەی کۆبوونەوەکەی نێوان یەکێتی و پارتییەوە، ئەندامانی باڵا ئەو دوو حزبە رایانگەیاندووە، کۆبوونەوەکە بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمارە.
ئەشواق جاف ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: کۆبوونەوەکە یەکلاییکەرەوەیە بۆ هەردوو حزب ئەگەر رێککەوتن بکرێت، ئەوا بە یەک کاندیدی هاوبەش بەشداری دانیشتنی پەرلەمان دەکەن، ئەگەر رێکنەکەوتنیش نەکرێت، بە دوو کاندیدی جیاواز دەچنەناو کۆبوونەوەکە.
هەر لەو بارەیەوە، هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی، لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارە و ئەگەر هەردوولا رێکبکەون، ئەوا سبەینێ، پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە.
بۆچوونی یەکێتی و پارتی لەبارەی کۆبوونەوەکەیانەوە
سەرۆکی یەکێتی سەردانی پیرمامی کرد و ئەمڕۆ چوارشەممە، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە.
No Comment! Be the first one.