چاویارنیوز – پیلانی تیرۆركردنی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ١٩ مانگی هەشتدا، نهێنییە گەورەكە بوو وایکرد، هەندێک جووڵەی هێزەکانی یەکێتی بۆسەر لالەزار پێشبخرێت.
سەرچاوەیەكی ئەمنی باڵا زانیاری ورد لەبارەی پیلانی تیرۆركردنی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرا دەكات و دەڵێت هەڵكوتانە سەر لالەزار بەشێوەیەكی كتوپڕ پەیوەندی بە ئاشكرابوونی پیلانەكە و دەسكەوتنی بەڵگەوە هەبووە.
پیلانێكی ورد و مەترسیدار دانرابوو كە لەڕۆژی ١٩ ی ئەم مانگە لەناو دەباشاندا لە ڕێگەی درۆنەوە بافڵ تاڵەبانی تیرۆر بكرێت، بەڵام هێزە ئەمنییەكان پێشوەختە بە پلانەكەیان زانیوە و ڕۆژی ١٨ مانگ چەند كەسێكیان دەستگیركردووە كە دانیان بە تاوانەكەدا ناوە و ناوی چەندین كەسیان بردووە كە بەشداربوون لە پیلانەكەدا.
بە پێی ئەو بەڵگانەی دەست یەكێتیی کەوتووە، هەریەك لە لاهور شێخ جەنگی و بەرپرسێكی پێشووی ئەمنیی یەكێتی و دەزگایەكی هەواڵگری ناوخۆ و تەنانەت دەوڵەتێكی دراوسێ بەشداربوون لە پیلانەكەدا، ئەمەش وایکردووە لە ئۆپەراسیۆنەكەی سەر لالەزاردا چەندین كەسی دیكە دەستگیركراون كە لەو پیلانەدا تێوەگلاون و ئەگەری هەیە چەندین كەس لەوانە بهێنرێنە سەر شاشە بۆ دانپێدانان، تەنانەت ئەو ماددە یاساییەی بۆ لاهور شێخ جەنگی دیاریكراوە هاوبەشییە لە تاواندا و بەهۆی تێوەگلانیەتی لەو پیلانەدا دادەنرێت.
تا ئێستا هاووڵاتیان و دەزگا ئەمنییەکانیش لەشوێن سەرەداوی ئەو ڕاستییەن کە ئەو درۆنانەی بۆ کوشتنی بافڵ تاڵەبانی ئامادەکرابوون، چۆن هاتووەتە سلێمانی، بەڵام زانیاریش هەیە کە تەواوی درۆنەکان کە بۆ ئەو كارە ئامادەكراوە لە توركیاوە هێنراون و بەرپرسێكی پێشووی ئەمنی یەكێتی ڕادەستیی لاهور شێخ جەنگی كردووە.
ئەو پیلانە وردە کە بڕیاربووە کۆتایی بەدەسەڵاتی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بهێنێت، وایکرد چوونەسەر لالەزار لە٢٢ی ئاب و ماڵی لاهوری شێخ جەنگی پەیوەندی بە ئەو پرۆسەیەوە هەبووە و دەیان كەس گیراون كە تێوەگلاون لەو كارەدا، ئەو کەسانەیشی دەستگیرکراون ئەوەیان ئاشکراکردووە کە ئەو دوو درۆنەی ئاراستەی ماڵی بافڵ تاڵەبانی کراوە لە هێرشەكەدا لە نزیك تاوەرەكانی دەباشانەوە هەڵدراون! و نزیک بوون لە جێبەجێکردنی پیلانەکە.
ئەم پیلانە سەربازییە وردەش، مەبەستی ئەنجامدانی کودەتا بووە لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا و دواتر ئامانجی سەرەکیی تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.
ئەوەی ئێستا لای دەزگاکانی سلێمانییە و پارێزراوە، ئەوەیە هێزێکی ٤٠٠ کەسی لەژێر ناوی “ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان” و بە ئاگاداریی بەرپرسانی پارتی لە هەولێر دروست کراوە. ئەم هێزە، کە بە چەکی قورس، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ و نیشانەشکێنی بە ئەزموون پڕچەک کرابوو، بڕیاربووە سەرەتا بافڵ تاڵەبانی بە ئامانجبگرن و لە نێو سلێمانیدا تیرۆری بکەن، پاشان دەست بەسەر دامەزراوە فەرمییەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕیندا بگرن. بەپێی پیلانەکەیان ئەگەر ئەو کارانەیان سەرکەوتوو بووایە دژی بافڵ تاڵەبانی ئەوا پیلانی هێرشکردنە سەر ماڵی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمیش، ئاسان دەبێت و کۆنترۆڵی دەکەن.
ئەم جووڵەیە وەک کودەتایەکی سەربازی دژی دامەزراوە شەرعییەکانی هەرێم و هێزە ئەمنییەکان لە سنوورەکە وەسف کراوە، کە لە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردندا پووچەڵ کراوەتەوە.
ئەگەر ئەو سیناریۆیە (تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانی بوو) سەریبگرتایە و دەستیپێبکردایە، ئەوا زۆر مەترسیداردەبوو، سلێمانی ڕۆژێکی زۆر کارەساتباری بەڕێ دەکرد، پیلانێکی ورد لە شارەکەدا جێبەجێ دەکرا و دامودەزگاکانیتر دەبوونە شوێنی خوێنڕشتنی کورد بە کورد.
وەک ئێستا بەتەواوی ڕوون بووەتەوە، ئەم ئینقلابە نەخشەکەی سەرەتا لەهەولێر داڕێژراوە و دەزگایەکی ناوخۆیی حزبێکی گەورە لە پشتی بووە بە هاوکاریی وڵاتانی ئیقلیمی، دواتر نەخشەی پیلانەکە نزیککراوەتەوە لە سەرۆکی یەکێتی و تەواوی ئەو ئامرازانەی بۆ تیرۆرکردنەکە ئامادەکراوە، هێنراوەتە سلێمانی و لە ئوتێل لالەزار ئامادەکراوە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە.
زانیارییەکان باس لەوەدەکەن سەرەتا بافڵ تاڵەبانی ئاگای لە سیناریۆکە نەبووەو سەرقاڵی کۆبوونەوە بووە لەسەر پرسی مووچە و پێکهێنانی حکومەت، ئامانجیش لە پپلانە داڕێژراوەکە ئەوەبووە تەواوی جوڵە فیزیکی و سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی و سەربازی و ئەمنییەکانی بووەستێنرێت.
درۆنەکان لە توركیاوە هێنراون؛
بۆچی ویستیان بافڵ تاڵەبانی تیرۆربکەن
پیلانێكی ورد و مەترسیدار دانرابوو كە لەڕۆژی ١٩ ی ئەم مانگە لەناو دەباشاندا لە ڕێگەی درۆنەوە بافڵ تاڵەبانی تیرۆر بكرێت، بەڵام هێزە ئەمنییەكان پێشوەختە بە پلانەكەیان زانیوە و ڕۆژی ١٨ مانگ چەند كەسێكیان دەستگیركردووە كە دانیان بە تاوانەكەدا ناوە و ناوی چەندین كەسیان بردووە كە بەشداربوون لە پیلانەكەدا.

No Comment! Be the first one.