چاویارنیوز _ جەلال موحەمەد ڕۆژنامەنووس بەناونیشانی “بـــۆ ئیسلامیەکانی کوردستان” دەڵێت: ئیسلام لە نێوان کازم فاروق و شاسوار عەبدواحیددا کامیان هەڵدەبژێرێت ؟
ڕاشیگەیاندووە: هەڵوێستوەرگرتن لەسەر بنەمای ئینسانی و ئەخلاقی و ئیسلامی پێوەردەکرێت، عەیب و شورەییە کاتێک کازم فاروق بەڵگەنامەی ژەهرخواردکردنی بە کۆکتێل بڵاوکردەوە بێ هەڵوێست بوون و خۆتان مت دابوو ، قڕ و کپتان لێکردبوو، بەڵام بۆ دەستگیرکردنی پشک دزێک هەڵوێست وەردەگرن و نیگەرانی دەردەبڕن.
ئاماژە بەوەشدەکات: ئەمە چ سیاسەتێکە لەگەڵ بنەمای ئینسانی و ئەخلاقی و ئیسلامی یەک دەگرێتەوە؟
ڕاشیگەیاندووە: بێدەنگی و بێهەڵوێستی بەرامبەر هەر زوڵمێکیش تاوانە وەک ئەوەی بەرامبەر ژەهرخواردکردنی کازم فاروق بێدەنگیتان کرد و تاوانتان کرد..
جەلال موحەمەد؛
بۆ ئیسلامییەکانی کوردستان
ڕۆژنامەنووسێک ڕایدەگەیەنێت: هەڵوێستوەرگرتن لەسەر بنەمای ئینسانی و ئەخلاقی و ئیسلامی پێوەردەکرێت، عەیب و شورەییە کاتێک کازم فاروق بەڵگەنامەی ژەهرخواردکردنی بە کۆکتێل بڵاوکردەوە بێ هەڵوێست بوون و خۆتان مت دابوو.

No Comment! Be the first one.