چاویارنیوز _ شاسوار عەبدولواحید مەرجێکی بۆ پەرلەمانتارە کۆنەکانی داناوە تا بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بخاتە ئەستۆی ئەوان.
شاسوار عەبدولواحید سه‌رۆكى جولانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ تێچووى به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقی خستۆته ئه‌ستۆى سه‌رجه‌م په‌ڕله‌مانتاره كۆنه‌كان و ئاماژه‌شى به‌وه‌كردووه، كه ناتوانێت خه‌رجى هه‌ڵبژاردن دابین بكات.
بەپێی زانیارییەکان، تێچووى به‌ڕێوه‌بردنى بازنه‌ى سلێمانى خستۆتە ئه‌ستۆى هه‌ریه‌ك له سروه عەبدولواحید و رێبوار ئەوڕەحمان و ئاریان هه‌ڵه‌بجه‌یى و مۆفه‌ق حوسێن، بەڵام خەرجی كاندیدبوونى مژده مەحمود له‌سه‌ر ئه‌ستۆى مێرده‌كه‌یه‌تى به ناوى محەمەد ئیسماعیل.
به‌پیى ئه‌و پلانه‌ى شاسوار عەبدولواحید هه‌یه‌تى پێویسته تێچووى به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى كاندیدى ژماره دووى لیسته‌كه لە پارێزگای هەولێر، له لایه‌ن كاوه عبدالقادر، سه‌رۆكى لیسته‌كه بێت و كاندیدێكى دیكه به ناوى ڤیان تێچووى كاندیدێكى دیكه بكات به ناوى هۆزان.
هه‌ربه‌پێى پلانه‌كه پێویسته په‌رله‌مانتارى پێشووی نەوەی نوێ، به‌درییه تێچووى هه‌ڵمه‌تى سه‌رۆكى لیسته‌كه‌ى له دهۆك بگرێته ئه‌ستۆ و ئومێد محەمەد، سه‌رۆكى لیستهكهشى له كه‌ركووك تێچووى كاندیدبوونهكهى له‌سه‌ر ئه‌ستۆى خۆى بێت.
شاسوار عەبدولواحید بۆ هەڵبژاردن قەیرانی دارایی هەیە
سه‌رۆكى جولانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ قەیرانی دارایی هەیە و تێچووى به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقی خستۆته ئه‌ستۆى سه‌رجه‌م په‌ڕله‌مانتاره كۆنه‌كان.

No Comment! Be the first one.