چاویارنیوز_ لەکاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بوونی هەیە، کەچی پارتی دەیەوێت لەڕێگەی حزبەوە بڕیار لەسەر کشانەوە بدات.
جوان جەلالەدین مامۆستای زانکۆ ڕایگەیاند: پارتییەکان زانییان بە دەردی هەڕەشەکانی ڕیفراندۆم دەچن، ئەڵێن کشانەوەمان لە بەغداد دواخستووە، جاری پێشوو باوک بوو ئەمجار سەرەی کوڕەکەیەتی.
دەڵێت، هەر بەڕاست ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بوونی هەیە، مەکتەبی سیاسی چ کارەیە بڕیار لە کشانەوە بدات؟
لەئێستادا 77 ڕۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە.
جوان جەلالەدین مامۆستای زانکۆ:
بەدەردی ڕیفراندۆمەکە دەچن
پارتییەکان زانییان بە دەردی هەڕەشەکانی ڕیفراندۆم دەچن، ئەڵێن کشانەوەمان لە بەغداد دواخستووە.

No Comment! Be the first one.