چاویارنیوز _ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم گەیشتە 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەوەش دوای بەدەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی تاوکێ و پێشخابوور.
کۆمپانیای DNO ی نەرویجی، بەرهەمهێنانی نەوتی لەهەردوو کێڵگەی تاوکێ و پێشخابووری لەپارێزگای دهۆک دەستپێکردەوە ئەوەش دوای ئەوە دێت کە بەهۆی هێرشە درۆنیەکانی مانگی ڕابردووەوە بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگانە ڕاگیرابوون، بۆیە بەدەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی تاوکێ و پێشخابوور ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت گەیشتەوە 300 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.
بەرهەمی هەردوو کێڵگەی تاوکێ و پێشخابوور پێش ڕاگرتنی بەرهەمهێنان، نزیکەی 80 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە بەجۆرێک 27 هەزار بەرمیل لەتاوکێ و 53 هەزار بەرمیل لە پێشخابوور بەرهەمهێنراون.
لەلایەکی دیکەوە لە چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند تورکیا ڕەزامەندە بەهەناردە کردنەوەی نەوت لەڕێگای بەندەری جەیهانەوەو تیمە تەکنیکیەکانی عێراق لەگەڵ تورکیا هەماهەنگیان کردووە کە بەزووترین کات هەناردە دەست پێبکاتەوە.
No Comment! Be the first one.