چاویارنیوز _ زیا بتڕوس سهرۆكی پێشووی دهستهی مافی مرۆڤ رایگهیاند: داواكاریمان لە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی کارەبا و پرۆژەی روناكی دەکەین بۆ دادپەروەری و یارمەتیدانی هاووڵاتیان لە پسولەی كارەبای روناكی کە بووە بە بارێکی قورس و زۆر گران بۆ خێزانەکان.
دەڵێت: پسولەی کارەبا بە ژمارەیەکی ئاستەنگە گەیشتوون کە بە هیچ شێوەیەک وەرناگیرێت، وەک پسولەی ماڵی من بۆ نمونە لە عەینكاوە کە بۆ یەك مانگ (لە 14/6 بۆ 14/7) 787,500 دینار بوو. هەروەها هاووڵاتیانی تر پسولەكەیان گەیشتووە بۆ بڕێكی زۆر کە هیچ گونجاو نییە بە داهات و مووچەکانیان، ئەم نرخە زۆر بەرزە و هیچ هاوپەیوەندیدانێکی نییە لەگەڵ وڵاتانی تر لە جیهان کە هاوشێوە ئابووری و داهاتیان هەیە.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو زیادکردنە نەخوازراوەی بە باوەڕی من زیاتر لە %600 گەیشتووە، بە تایبەتی لە کاتێكدا مووچەی مانگی حوزەیران تاکو ئێستا نەدراوە و هەروەها مووچەکانیان هیچ دڵنیایی دانەوەیان نییە، ئەمە خەڵك دەخاتە ژێر قورسایی زیاتر و لەهەمان كاتدا ناتوانن پێویستییە بنەڕەتیەکانی ژیانیان دابین بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاووڵاتیان بەرگریانكرد بۆ پرۆژەی روناكی و پشتگیریان لێکرد، بەڵام ئەم نرخە بەرزە پێویستە بۆ دووبارە هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت و بە دادپەروەری، چونکە بە هیچ شێوەیەک گونجاو نییە بە داهاتی خێزانەکان بە تایبەتی چینی هەژار و مووچەخور و خانەنیشان.
بەرپرسێک گلەیی لە پرۆژەی کارەبای 24 سەعاتی دەکات
سهرۆكی پێشووی دهستهی مافی مرۆڤ رایگهیاند: پسولەی کارەبا بە ژمارەیەکی ئاستەنگە گەیشتوون کە بە هیچ شێوەیەک وەرناگیرێت، وەک پسولەی ماڵی من بۆ نمونە لە عەینكاوە کە بۆ یەك مانگ (لە 14/6 بۆ 14/7) 787,500 دینار بوو.

No Comment! Be the first one.