چاویارنیوز _ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەدواین دیدارى مێرى کە دوێنێ 8/10/2025 له هه‌ولێر بەڕێوەچوو، وتی: دوای پرۆسەی ئازادی عێراق، ئه‌مریكییه‌كان ئێمه‌یان ڕازیكرد كه عێراقێكى نوێ له‌پێشه و فیدراڵییه و دیموكراسییه و ده‌بێت به‌شداریی بكه‌ین، ئه‌وكات مام جه‌لال و كاك مه‌سعود، لە سەرکردە دیارەکان بوون بۆ بنیادنانەوەی عێراق، بەڵام دواى 22 ساڵ، هێشتا ده‌ستوور جێبه‌جێنه‌كراوه، هیچى تر له‌م وڵاته نه‌كراوه.
ڕاشیگەیاند: ئه‌و ناکۆکییانەى ئێستا له‌نێوان ناوەند و هەرێم هه‌یه، هه‌موو سه‌رچاوه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ده‌ستوورى عێراق وه‌كو خۆى جێبه‌جێنه‌كراوه، له‌كاتێكدا ده‌زانین خۆشگوزهرانىی سیاسیى و ئابووریى له عێراق په‌یوه‌سته به‌جێبه‌جێكردنى ده‌ستووره‌وه.
باسی لەوەشکرد، موجامه‌له ناكه‌م، عومقى سیاسه‌تى هه‌رێمى كوردستان؛ به‌غدایه، به‌ڵام كام به‌غدا، ئه‌و بهغدایهى فیدراڵیانه مامه‌ڵه بكات، سه‌ربارى ئه‌وانه‌ش هه‌ر ده‌بێت له‌گه‌ڵ عێراق بگه‌ینه ئه‌نجام.
نێچیرڤان بارزانى:
بەمزوانە حکومەتی هەرێم پێکناهێنرێت
سه‌رۆكى هه‌رێم دەڵێت: بەم دۆخەی ئێستاوە کە لەنێوان لایەنەکاندا هەیە، زۆر ئەستەمە لە پێش هه‌ڵبژاردنى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم پێكبهێنرێت.

No Comment! Be the first one.