چاویارنیوز _ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەیدا لە سلێمانی ڕایگەیاند: چوار ساڵ پێش ئێستا وتم بەسەر مەیتی مردووی مندا غازی كوردستان وەكو نەوت بەهەدەردەدرێت، ئەمڕۆ لەژێر موراقەبەی چەند لایەنێك ئاخری مەلەفی نەوتیشمان رزگاركرد.
وتیشی: ئێستا نەوتی هەرێم، بە بۆرییەكە ئەڕوات و عێراق ئاگای لێیەتی، ئێمە ئاگامان لێیەتی، بیانییەكانیش ئاگایان لێیەتی. بەسە گیرفانتان زۆر پڕ بوو.
بافڵ جەلال تاڵەبانی:
بەمزوانە حکومەت پێکنایەت
سەرۆکی یەکێتی لە بانگەشەی حزبەکەیدا کە ئەمڕۆ لە سلێمانی بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: حكومەتی نوێی هەرێم هەرگیز پێکناهێنرێت ئەگەر یەکێتی دڵنیا نەبین کە ئەو حكومەتە هەڵەکانی پێشوو، دووبارەناكاتەوە.

No Comment! Be the first one.