بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەت، تەنها لە بەنداوی دەربەندیخان مەتر و نیوێك و لە دوکان 70 سم ئاو زیادیانکردووە و بەکاریگەریی دواین شەپۆلی باران و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردووشدا، هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، زیاتر لە 100 سەد ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاو خەزن کراوە.
ئاماژە بەوەشدەکات، بەنداوەبچوکەکانیش لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و سلێمانی، بەشێوەیەکی بەرچاو پڕبوون. هەرچی بەنداوەکانی سنووری هەولێریشە یەک بەنداو پڕبووە و سەرڕێژی بووە، لە سنووری دهۆکیش ئاستی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی باش زیادیانکردووە بەڵام بە ڕێژەی کەمتر. هەروەها کاریگەری شەپۆلەکە ڕۆژانی داهاتووش بۆ زیادکردنی ئاوی بەنداوە گەورەکان بەردەوامە.
بەنداوی دەربەندیخان مەترو نیوێک زیادیکردووە
لەبارەی ڕێژەی زیادبوونی ئاوی بەنداوەکانەوە، وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاوی هەرێم دەڵێت: بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی لەڕۆژانی ڕابردوودا هەرێمی گرتەوە، لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، زیاتر لە 100 سەد ملیۆن مەتر سێجا ئاو خەزن کراوە و ئەوەش داهاتێکی گەورەیە.
No Comment! Be the first one.