چاویارنیوز ـ بەپێی زانیارییەکان، داوا لە سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له ڕۆژنامه‌نووسان کراوە، خۆی به‌دووربگرێت له ده‌ربڕینی هه‌ڵوێست له‌سه‌ر ڕووداوه جیاجیاكان، به‌م هۆیه‌شه‌وه ڕێكخه‌ره‌كه‌ى بۆ ماوه‌یه‌ك له كاركردن دوورده‌كه‌وێته‌وه.
بەپێی زانیارییەکان ئه‌م په‌یامه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كاره‌كانی سه‌نته‌ره‌كه داناوه و بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ڕه‌حمان غه‌ریب له پۆستی ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ره‌كه.
ڕه‌حمان غه‌ریب ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ، په‌یامێكی له هه‌ژمارى خۆی له فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه و تیایدا دەڵێت “له‌م ماوه‌یه‌ی دوور كه‌وتنه‌وه‌م له سه‌نته‌ری میترۆ، كه نازانم چه‌ند ده‌خایه‌نێت، هیوادارم دیاری محه‌مه‌د بتوانێت دڵسۆزانه كاره‌كانی سه‌نته‌ر ئه‌نجام بدات، ئه‌م قسانەی ڕەحمان غه‌ریب ئه‌و گومانانه‌ی زیاتر كرد له‌وه‌ى ناوبراو به‌هۆی فشاره‌كانه‌وه ناچار بووه خۆی له كاروباره‌كانی سه‌نته‌ره‌كه دووربخاته‌وه.
زانیارییەکان باس لەوەدەکەن، ڕه‌حمان غه‌ریب ده‌ستی له پۆستی ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ نه‌كێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و فشارانه‌ی كه له‌سه‌ری بووه، بڕیاریداوه بۆ ماوه‌یه‌ك له كاركردن و به‌ڕێوه‌بردنی سه‌نته‌ره‌كه دووربكه‌وێته‌وه.
No Comment! Be the first one.