چاویارنیوز – لەبارەی هەڕەشەکانی سەرکردەکانی پارتی لەمەڕ کشانەوە لە بەغدا، پەرلەمانتارێکی پێشووی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە هەرێم هیچ کارتێکی فشاری بەدەستەوەنیە بەرامبەر بەغدا، پرسیاری ئەوە دەکات کە بەو کاردانەوە چی دەکەن بۆ دابین کردنی بژێوی خەڵک.
کاوە محەمەد، پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لە بەغدا ڕایگەیاند:هەرێم بەرامبەر بەغدا هیچ کارتێکی فشاری بەدەستەوەنیە.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە کورد بە کشانەوەی لە بەغدا کەلێن دروست دەکات، بەڵام دواتر چۆن ئەتوانێ بژێوی ژیانی خەڵک دابینبکات.
کاوە محەمەد ڕاشیگەیاند؛ وڵاتانی نێودەوڵەتیش شەڕ لەسەر هەرێم ناکەن.
No Comment! Be the first one.