چاویارنیوز _ دڵشاد مەجید رۆژنامەنووس ڕایگەیاند: لە یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا، دەرکەوت پارتی شکستیهێناوە، بۆیە چاوەڕواندەکرێت لە قۆناغەکانی داهاتووشدا شکستێکی دیکە بەدەستبهێنێت.
وتیشی: پارتی بەهۆی شکستەکەی بەرامبەر رێبوار کەریم، بەردەوام هەڕەشە بۆ دکتۆر رێبوار دەنێرێت و پێیوتووە “ئەگەر لەسەر هەڵەکانت بەردەوامبیت، جارێکی دیکە ناتوانیت بگەڕێیتەوە سلێمانی”، ئەگەر پارتی لەسەر ئەم هەڵوێست و هەڵسوکەوتانەی بەردەوامبێت، ئەگەری زۆرە لە تەواوی پرۆسەی سیاسیی عێراق دووربخرێتەوە.
تائێستا پارتی هەڕەشە بۆ رێبوار کەریم دەنێرێت
ڕۆژنامەنووسێک دەڵێت: پارتی بەرهەمی شکستی خۆی لە هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا چنییەوە، پێشبینیشدەکرێت لە پڕۆسەی سیاسی دووربخرێتەوە.
No Comment! Be the first one.