چاویارنیوز _ محەمەد حەکیم وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت: ئەوەی ترەمپ و ناتانیاهۆ دایانناوە، پیلانێکی هاوبەشەو وڵاتانی عەرەبیش ناوێرن ڕەتی بکەنەوە، چونکە هێز و زاتناکەن بەرامبەر ترەمپ هیچ بڵێن.
وتیشی، ئەم پیلانە یەک لایەنەیە و هیچ ڕاو سەرنجی لایەنی تری شەڕکەری تێدا نەهاتووتەدی، وەک ئەوەیە بڵێیت خوێنی ٦٥ هەزاری ئەو میللەتە هیچ نرخێکی لای ئەمانە نەبێت.
ڕاشیگەیاند: باسەکە لە ڕاگرتنی شەڕ فراوانترە بەوەی ترەمپ خۆی سەرپەرشتی غەززە دەکات و دوا تر تەسلیمی عەباسی خۆفرۆشی دەکات، هەروەها پیلانەکە ڕێگە بۆ ڕێککەوتننامەی ئیبراهیمی خۆش دەکات و باس لە گۆڕینی مەنهەجی پەروەردەش کراوە.
باسی لەوەشکرد، دواجار ئەمە فەرزی ئەمری واقیعەو چەسپاندنی کۆمەڵێک خاڵە بە زۆر و بێ گفتوگۆی لایەني بەرامبەر، زۆر زەحمەتە قبووڵ بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، حەماس لەنێوان دوو بژاردەیە هەر یەکیان لەوی تر تاڵتر.
محەمەد حەکیم:
ترەمپ و ناتانیاهۆ پیلانێکی هاوبەشیان داناوە
وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند: ئەم بەرنامەیەی ترەمپ بۆ غەززە تاک لایەنەیە و ڕاو سەرنجی لایەنی تری شەڕەکەی تێدانییە.

No Comment! Be the first one.