چاویارنیوز – به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌قه له ته‌قه له به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی داره‌تووی سنووری به‌رده‌ڕه‌ش كرا و به‌هۆیه‌وه بریندار بوو.
مه‌نهه‌ل مۆفه‌ق، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی رۆڤیا له سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش وتی: “ته‌قه له به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی داره‌توو كراوه و سێ گولـله‌ی به‌ركه‌وتووه”.
وتیشی: “به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی داره‌توو برینداره و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی رۆڤیا راشیگه‌یاند، كه رووداوه‌كه له نۆره‌ی وه‌رگرتنی نان بووه له یه‌كێك له نانه‌واخانه‌كانی به‌رده‌ڕه‌ش، “ته‌ندروستیی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی داره‌توو جێگیره”.
No Comment! Be the first one.