چاویارنیوز _ بەپێی ئەو دیمەنانەی لە میدیاکانەوە بڵاودەکرێنەوە، سوپای دەوڵەتی تورکیا، لەپێناو داگیرکردنی خاکی کوردستان و بە بەکارهێنانی ئامێری قورس و سەربازی، سەرقاڵی راماڵینی سروشتی گەلی رەشاڤایە لە دێرەلووک کە سەر بە شارۆچکەی ئامێدییە.
بەپێی زانیاریی میدیاکان، ئامانجی ئەم کارە دروستکردنی رێگایەکی سەربازیی فراوانە بۆ گواستنەوەی هێز و کەرەستە جەنگییەکان لە ناوچەکەدا.
لە 2019ەوە، بە بیانووی جیاواز و بەبەردەوامیی، دەوڵەتی تورکیا، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لەناو خاکی هەرێمی کوردستان زیاترکردووە و لەوچوارچێوەیەدا دەیان بنکەی سەربازیی و رێگەی ستراتیژی لە ناوچە سنوورییەکان دروست کردووە و سەدان گوند چۆڵ بوون و بووەتەهۆی شەهیدبوونی ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی و زیانێکی زۆریش بە ژینگەی کوردستان گەیشتووە.
تورکیا ڕێگای سەربازی لە دێرەلووک دروست دەکات
لە دێرەلووک، دەوڵەتی تورکیا بۆ دروستکردنی رێگەیەک ، ئامانجە سەربزییەکانی، دەستی بە تێکدانی سروشتی ناوچەکە کردووە.
No Comment! Be the first one.