چاویارنیوز – دەزگای زانیاریی میت و هێزى ئاسمانى توركیا هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆسەر سنووری ئیدارهى سهربهخۆى زاخۆ، لەو ئۆپراسیۆنەدا ئەندامێکی میت كه بهر لهههشت ساڵ لهلایهن گهریلاكانى پهكهكهوه دهستگیركرابوو، دۆزیهوهو گوازرایهوه توركیا.
رێکخراوی CPT ئەمریکى ڕایگەیاندووە، 29ى مانگى ڕابردوو، سوپای تورکیا ئۆپڕاسیۆنێکی بۆسەر گوندەکانی ناوچەی باتیفا لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئهنجامداوهو گوندەکانی (شیلانێ، بانکێ، لێهڤانێ، ئەڤلەهێو پیربیلا)ی گرتوهتهوه 250 سەرباز بەشداری ئۆپراسیۆنەکەی کردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، سوپاى توركیا بارەگایەکی سەربازی نوێی لەسەر چیای (سیارا سگەورێ) دروستکردوهو گوندنشینان پێیانڕاگەیاندرابوو کە لەماڵەکانی خۆیان نەیەنە دەرەوەو هەموو هاتوچۆیەکیش بۆ ناو ئەو گوندانە قەدەغەکراوه.
هەروەها، CPT ڕایگەیاندووە، لەدوای جێگیرکردنی بارەگا سەربازییەکە، سوپای تورکیا دەستیکردوه بەهەڵمەتێکی کیوماڵکردنو پشکنین لەناوچەکەدا، مانجیشی گهڕان بوه بۆ دوو بریکاری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی تورکیا (میت) کە پێشترو لەساڵی 2017 لەلایەن گەریلاکانی پهكهكهوه دەستگیرکرابون، سهرهنجام توانرا یەکێکیان بەزیندویی بدۆزرێتهوهو دوهمیش بهمردویى دۆزراوهتهوه، دواتر گەڕێندرانهوه بۆ تورکیا. بڵام سەرباری تەواوکردنی هەڵمەتەکە، سوپاى توركیا لەبارەگا سەربازییەکەدا نەکشاونەتەوەو سەربازەکان لەناوچەکەدا جێگیرکراون.
رێکخراوی CPT ئەمریکى:
تورکیا 250 سەربازی بردۆتە سنووری زاخۆ
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، سوپاى توركیا بارەگایەکی سەربازی نوێی لەسەر چیای (سیارا سگەورێ) دروستکردوهو گوندنشینان پێیانڕاگەیەندراوە کە لەماڵەکانی خۆیان نەیەنە دەرەوە.

No Comment! Be the first one.