چاویارنیوز _ بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ( ٢٣ ی شوباتی ٢٠٢٦)، لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی دووەم لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەغدا دەکرێت و سبەی سێشەممە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.
تێبینی؛ هەندێک زانیاری و هەواڵی نادروست لە سەر لیستی مووچەو ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە بڵاوکراوەتەوە هیچ بنەمایەکیان نییەو تێکڕایان ناڕاستن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
٢٣ ی شوباتی ٢٠٢٦
No Comment! Be the first one.