چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکانی کەناڵ 8 کە نزیکە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەو چەکدارانەی لە هەورازە نەفتە لای ئەژی ئەمین دەوام دەکەن، مووچەکەیان لە 500 هەزار دینارەوە بۆ 750 هەزار دینار زیادکراوە. پارتی، ئەژی ئەمین_ی داڵدە داوە بۆئەوەی میلیشیا دروستبکات و گەنجان فریو بدات. هەرچەندە ئەژی ئەمین فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە، بەڵام پارتی داڵدەی داوە و ئامادە نییە رادەستی دادگاشی بکات.
باس لەوەشدەکرێت،ئەژی ئەمین لە هەورازە نەفتە راهێنان بە گەنجی تەمەن 15 و 16 ساڵان دەکات. ئەمەش پاش رووداوەکانی لالەزار، دەرکەوت ناوبراو بە هاوکاریی پارتی و ئەنجومەنی ئاسایش، زیاتر لە 200 گەنجیان فریوداوە بۆ مەرامی سیاسیی تایبەت.
بەپێی زانیارییەکان، ئەژی ئەمین، دوای دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لەچەکدارەکانی، بڕیاریداوە ژمارەکی زۆر چەکداری نوێ وەربگرێت، بەمەش لە ماوەی سێ مانگدا، 70 چەکداری بۆ دامەزرێنراوە کە زۆربەیان دانیشتووی هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن.لەبەرئەوەی بەشێوەی میلیشیایی وەرگیراون، رەچاوی تەمەنیان بۆ نەکراوە و گەنجی تەمەن 15 و 16 ساڵن و ئێستا لە هەورازە نەفتە سەرقاڵی مەشقن.
جارێکیتر باس لە هێزەکەی ئەژی ئەمین دەکرێت
میدیای نزیک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: پارتی مووچەی ئەو هێزەی زیادکردووە کە بۆ ئەژی ئەمینی دروستکردووە.
No Comment! Be the first one.