چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی پارتی و یەکێتی و جێگرەکانیان لە ئاستی باڵا کۆدەبنەوە و لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت گفتوگۆ دەکەن، ڕەنگە لەم کۆبوونەوەیە هەنگاوی کرداری بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم بنرێ.
هەر ئەمڕۆ دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند: ئێستا لێکتێگەیشتنی باش هەیە لەنێوان یەکێتی و پارتیدا و ئومێدمان وایە بەمزوانە لەسەر ئەو خاڵانە رێکبکەوین کە هێشتا ماون.
د.مەجید حەمەئەمین ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی وتی: ئەم ئێوارەیە هەواڵی خۆش دەبیستین لەسەر پێکهێنانی حکومەت.
جارێکیتر مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆدەبنەوە
ئەمڕۆ جارێکیتر، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت، دەربارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

No Comment! Be the first one.