چاویارنیوز _ ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکیتر کێشە و پێکدادان لەنێوان لایەنگرانی محەمەد حاجی مەحمود و عەبدوڵڵا حاجی مەحمود دروستبووە و دژی یەکتر وەستاونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ماڵی عەبدوڵڵا حاجی مەحمود لەلایەن هێزەکەی محەمەد حاجی مەحمودەوە گەمارۆ دراوە، بەڵام دوای نزیکەی کاتژمێرێک گرفتەکان چارەسەرکراون و ئێستا بارودۆخی هەردوولا ئاسایی بووەتەوە و هێزەکان کشاونەتەوە.
جارێکیتر پێکدادانی ناوخۆیی لەنێو پارتی سۆسیالیست دروستبوو
بەهۆی ناکۆکی هەردوو باڵی سیاسیی محەمەد حاجی مەحمود و عەبدوڵڵا حاجی مەحمودەوە، ئاڵۆزی دروستبوو و هێز بڵاوەی پێکرا و دوای ماوەیەک کێشەکان چارەسەرکران.

No Comment! Be the first one.