چاویارنیوز _ جێگری پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: ئەوەی دوێنێ لە سلێمانی روویدا سەپاندنی یاسا بوو، ئەمڕۆ دەستدەكرێت بە نۆژەكردنەوەی ماڵەكان و چاككردنەوەی ئۆتۆمبیلەكانیان.
شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی وتیشی: ئەوەی دوێنێ لە سلێمانی روویدا سەپاندنی یاسا بوو، كاریگەریی لەسەر ئارامی سلێمانی دەبێت و هیچ كەسێك لەسەرووی ئارامی سلێمانییەوە نییە.
ڕاشیگەیاندووە، لەسەر راسپاردەی بافل تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، وەك هەنگاوی یەكەم سەردانی ماڵەكانمان كرد، دوای لێبوردنمان كردو دڵنیاییمان داونەتێ كە ناوچەكە ئارام دەبێت. هەر ئەمڕۆش دەستدەكرێت بە نۆژەكردنەوەی ماڵەكان و چاككردنەوەی ئۆتۆمبیلەكان. تیمەكان دەستكراوەن و هەرچییەك پێویست بێت بۆ چاككردنەوەی زیانەكان ئەنجامبیدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئیدارەی گشتیی یەكێتی پارەی قەربووكردنەوەی دابین دەكات و رێكارێكی خێرا گیراوەتەبەر بە فەرمانی سەرۆكی یەكێتی و هەرچییەك پێویست بێت دەكرێت.
جێگری پارێزگار باس لە دۆخی سلێمانی دەکات
جێگری پارێزگاری سلێمانی وتیشی: ئەوەی دوێنێ لە سلێمانی روویدا سەپاندنی یاسا بوو، كاریگەریی لەسەر ئارامی سلێمانی دەبێت و هیچ كەسێك لەسەرووی ئارامی سلێمانییەوە نییە.

No Comment! Be the first one.