چاویارنیوز _ بەهرۆز فەرەیدوون ڕۆژنامەنووس دەڵێت: دوو هەڵبژاردنە بەرنامەی کار، ستراتیژی چوار ساڵی ئایندەی کارکردن، پلان و بەرنامەی بەربژێرەکان لە بانگەشەی هەڵبژاردن، نابێتە پێوەر.
وتیشی: بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، یەکێتی تەنیا یەک بەڵێنیشی بە خەڵک نەدا و کارنامەو بەرنامەی چوار ساڵی ئایندەی کارکردنی نەبوو! پارتیش هەروا! بۆ ئەم هەڵبژاردنەش هەروایەو بەرنامەی کاری چوار ساڵی داهاتوو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانەکەی عێراق نییەو غائیبە! ئەوانی دیکەش هەروا، کوا کارنامەی چوار ساڵی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان.
ڕاشیگەیاندووە: خەریکە هەڵبژاردن و پێوەری خزمەتکردن لەڕێگای دەرچواندنی یاسا پێوەر نامێنن و شتگەلی دیکە شوێنیان دەگرنەوە، دەنگی بەرز و شۆ و رەفزی قسەی بەرامبەر، جێی پرۆژەو کارنامەو یاسای گرتووەتەوە!
جەختی کردەوە، میدیا رۆڵێکی خراپ دەگێڕێت، ستراتیژەکەی لەبیری خەڵک بردووەتەوە و پرسیارەکان لەئاستی بەرنامەو ستراتیژ بردووەتە قۆناغێکی بچووک و لاواز و دەنگدەری لە گۆشەیەک قفڵ کردووە، پرسیارەکە ئاوهایە دەنگ دەدەیت یان نا؟ بەشداریی هەڵبژاردن دەکەی یان نا؟ هەندێک تا ئاستی لەبیربردنەوەی بەئەنقەست بەنووسینی کۆمێنت دەنگدەریان قایل و رازی کردووە بەوەی ناوت دەچێتە ناو تیروپشکی ئایفۆنێکی حەڤدەی پرۆ ماکسی پرتەقاڵی!.
No Comment! Be the first one.