چاویارنیوز – دکتۆر موسەننا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی، ڕایگەیاند: داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەم نەبێتە محامی كۆمپانیاکان و نەوتەكە ڕادەستی بەغدا بکات، با مووچە بێت، چونکە لە ئێستادا تۆپەكە لە گۆرەپانی حكومەتی هەرێمە.
ناوبراو پێشتر وتبووی: هەرێم شەڕی کۆمپانیاکان بە وەزیرە کوردەکان دەکات لە بەغدا، بۆ ئەم شەڕە ناداتە وەزیری نەوتی عێڕاق لەگەڵ کۆمپانیاکاندا بیکات .
ڕاشیگەیاندبوو: ئەم هەموو شێر و ڕێویەی بۆچی یە هەرێم دەیکات، نیوەی داهاتی نانەوتی بگێڕێتەوە لەگەڵ ئەوەی نەوت لە ڕێگای سۆمۆوە بفرۆشرێت و چەندیشی پێویستە بەکاری بهێنێت لە ناوەخۆ، تەواو .
No Comment! Be the first one.