چاویارنیوز _ پەرلەمانتارێک ڕایدەگەیەنێت، حکومەت لەم دوو مانگەدا نزیکەی( ١٨ ملیۆن ) بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوەو فرۆشتووەو داهاتی بۆ خەڵک سفرە.
عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری کوردستان دەڵێت: قازانجی کۆمپانیاکانی هەولێر و پارتی، کار و لاناس و بزنس یونیکۆر بە دوو مانگ لەگەڵ سەرانەی بازگە و مەنفێست و پاڵاوتنی نەوت و بزنسی نەوت، نزیکەی( ٤٠٠ ملیۆن )دۆلارە.
ڕاشیگەیاندووە، قازانجی کۆمپانیای مەرزکانیان نزیکەی (٣٥ ملیار) دینار، جگە لە تاڵانی گەورەی زەوی، ملیۆنان دۆلاری بەردەوام، خەڵکیش بێ مووچە و بێ بازاڕ.
حوکمڕانیی چەتەگەر
خەڵک مووچەی نییە و بێ ژیانە، کەچی قازانجی مانگانەی کۆمپانیاکانی پارتی 400 ملیۆن دۆلارە.

No Comment! Be the first one.