چاویارنیوز _ شاره‌زایەکی یاسایی رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم پاشه‌كشه‌ی له رێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا كرد و داهاتی ناوخۆشی راده‌ست نه‌كرد، ده‌شڵێت: له برسا بمرین باشتره له‌و گه‌مه و سوكایه‌تییه‌ی پێمانی ده‌كه‌ن.
عه‌بدولقادر ساڵح، شاره‌زای یاسایی له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیویەتی: به‌گوێره‌ی خاڵی پێنجه‌م له بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه به‌رمه‌بنای لێكتێگه‌یشتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق بوو، به‌ڕوون و راشكاوی ناردنی مووچه‌ی مانگی پێنج وه‌ك سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كه مه‌رجدار كراوه به ناردنی داهاتی نانه‌وتی به‌بڕی 120 ملیار دینار و راده‌ستكردنی 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به كۆمپانیای سۆمۆ.
وتیشی، ئه‌م مه‌رجه به‌روونی له‌پێگه‌ی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه و هه‌موو میدیاكان باسیان كردووه.
باس لەوەش دەکات، ناكرێت له رۆژی 7/20 حكومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێكردنی خاڵی پێنجه‌می ئاماژه‌پێكراو بكاته مه‌رجی نوێ و بڵێ عێراق مه‌رجی نوێ داده‌نێت و به‌م هۆیه‌شه‌وه پاشه‌كشه له رێكه‌وتنه‌كه‌ی بكات و داهاتی ناوخۆش راده‌ست نه‌كات كه بڕیاربوو راده‌ستی بكه‌یت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌كورتی و پوختی وه‌ك فه‌رمانبه‌رێكی ئه‌م هه‌رێمه كه ماوه‌ی زیاتر له هه‌شتا رۆژه مووچه‌م وه‌رنه‌گرتووه، داواكارم ئیتر سوكایه‌تی به هه‌ست و شعوری فه‌رمانبه‌ران راگرن.
راشیگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ناتوانن رێكکه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، ده‌ست له‌م گه‌مه‌یه هه‌ڵبگرن و وازمان لێ بهێنن با له برسا بمرین باشتره له‌و گه‌مه و سوكایه‌تییه‌ی پێمانی ده‌كه‌ن
شاره‌زایەکی یاسایی:
حکومەتی هه‌رێم پاشه‌كشه‌ی له رێکكهوتنهكهی كرد
ناكرێت له رۆژی 7/20 حكومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێكردنی خاڵی پێنجه‌می ئاماژه‌پێكراو بكاته مه‌رجی نوێ.

No Comment! Be the first one.