چاویار نیوز _ پەرلەمانتارێک ڕایدەگەیەنێت، ئێمە دژی رێككەوتنین، دەبێت لەگەڵ جێبەجێكردنی یاسا و بڕیارەكانی دادگاین، حكومەتی هەرێم ئیرادەیەكی راستەقینەی نییە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
موسەنا ئەمین پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: چارەنووسی مووچە بەستراوەتەوە بە هەڵوێستی حكومەتی هەرێمەوە، حكومەتی هەرێم تا كێشەی هەناردەی نەوت و لیستی مووچەو تەوتین و رادەستكردنی داهاتەكانی چارەسەر نەكات، بەغداد ئامادەنییە كێشەی مووچە چارەسەر بكات، بەرپرسیارێتییەكەشی دەكەوێتە ئەستۆی هەرێم.
ڕاشیگەیاند، حكومەتی هەرێم بەپێی یاسای بودجەو بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی، دەبێت نەوت لە رێگەی سۆمۆوە بفرۆشێت، بەڵام حكومەتی هەرێم بەردەوامە لە تاڵانكردنی نەوت.
دەڵێت: سودانی لەبەردەم ئیحراجییەكی گەورەدایە، لەكاتێكدا هەرێم نەوت رادەست ناكات و داهاتی ناوخۆش وەك پێویست نادات.
باس لەوەش دەکات، حكومەتی هەرێم زانیارییەكان ئاشكرا ناكات، ئیرادەیەكی راستەقینە بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە لەلایەن هەرێمەوە بوونی نیە. حكومەتی هەرێم هیچ راستییەك بە خەڵك و ئێمە ناڵێت، نابێت رێكبكەون دەبێت یاساو دەستوور جێبەجێ بكەن، ئێمە دژی رێككەوتنین، دەبێت رێكبكەون لەسەر یاسا و بڕیارەكانی دادگا،
باسی لەوەشکرد، هەرێم لە ویژدانی خۆیدا لاواز بووە، ئەگەر بەغداد بێتە سەر هەرێم، رێژەیەكی زۆری خەڵك ئامادە نییە بەرگری بكات. بەبێ شەرمانە دەڵێن داهاتی نەوت بۆ حكومەت سفرە، ئامادەش نیت بیدەیتە بەغداد.
موسەنا ئەمین:
حکومەتی هەرێم ئیرادەی ڕاستەقینەی نییە بۆ چارەسەر
ئەگەر داهاتی نەوت بۆ حكومەت سفرە، بۆ ئامادەش نیت بیدەیتە بەغداد.

No Comment! Be the first one.