چاویارنیوز – گوڵاڵە سدیق شارەزایەکی دارایی و بانک ڕایدەگەیەنێت: لەکاتێکدا پلەبەرزکردنەوە لە عێراق دەستیپێکردووە، هەر ئەمڕۆش وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم بڕیاری پلەبەرزکرنەوەی ١٢ هەزار ئەفسەر و پێشمەرگەی راگەیاندووە.
وتیشی: هەتا ئێستا چارەنوسی پلەبەرزکرنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی و مامۆستایان بە نادیاری ماوەتەوە.
ڕاشیگەیاند: جگە لە وەزارەتە ئەمنییەکان، هەر یەکە لە فەرمانبەرانی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و ئەنجومەنی دادوەری و فەرمانبەرانی دەستەی دەستپاکی و فەرمانبەرانی چاودێری دارایی و فەرمانبەرانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم پلەبەرزکردنەوەیان بۆ گەڕێنراوەتەوە!
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی هەرێم مافێکی فەرمانبەرانی بە رێنمایی زەوتکردووە کە بە یاسا ئەم مافە دراوە، لە کاتێکدا رێنمایی ناتوانێت مافێک بسەنێتەوە کە بە یاسا دراوە. چونکە لە یاسادا، دەبێت ئەو یاسایەی کە یاسایەکی تر پوچەڵ دەکاتەوە هەمان هێزی یاسایی و هەمان مەرتەبەی یاسایی هەبێت، نەک بە رێنماییەک کە هێزی یاسایی کەمترە حکومەت هەستێت بە زەوتکردنی ئەو مافە یاساییە.
جەختی لەوەشکردەوە، ئەم ستەمە گەورەی حکومەتی هەرێم لە کاتێکدایە کە لە مانگی حەوتەوە بە ڕێژەی ٣% موچەی بنەڕەتی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لەو فەرمانبەرانە دەبڕدرێت کە هەریەکەیان ٤٤ موچەی پاشەکەوت و ١٦ موچەی نەدراوی لای حکومەتی هەرێمە، لەگەڵ موچەی مانگەکانی ٦ و ٧ ی ٢٠٢٥.
شارەزایەکی دارایی:
حکومەتی هەرێم مافە یاساییەکان زەوت دەکات
لە یاسادا، دەبێت ئەو یاسایەی کە یاسایەکی تر پوچەڵ دەکاتەوە هەمان هێزی یاسایی و هەمان مەرتەبەی یاسایی هەبێت، نەک بە رێنماییەک کە هێزی یاسایی کەمترە حکومەت هەستێت بە زەوتکردنی ئەو مافە یاساییە.

No Comment! Be the first one.