چاویارنیوز – گوڵاڵە سدیق شارەزای دارایی و بانک لە وتووێژی لەگەڵ چاویارنیوز ڕایگەیاند: ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان بەغداد و هەرێمدا هەیە، لە ڕاستیدا پەیوەستە بە پابەندییەکانی حکومەتی هەرێمەوە لەگەڵ بەغدا.
وتیشی: بەپێی ئەو یانزە ساڵەی کە ئێمە تەجروبەمان کردووە، هەمیشە پرۆژەیاسای بودجە لە بەغدا چووەتە ئەنجومەنی نوێنەران و دەنگیشی لەسەر دراوە، ئەو بڕە پارەیەی بڕیاربووە بنێردرێت بۆ کوردستان، پەیوەستکراوە بەو پابەندییەی کە حکومەتی هەرێم دەیکات بەرامبەر بەغدا، بەڵام لەڕاستیدا حکومەتی هەرێم چ لە ساڵانی ڕابردوو، چ لە ئێستاشدا، پابەندنییە بەو ڕێککەوتنەوە.
جەختی لەوەشکردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵیشدا کە وەفدی هەرێم چوونە بەغداو وەعدیاندا پابەندبن و وتیان تەواو کێشەی مووچە چارەسەر بووە، بەڵام بینیمان لەمانگی یەکەمدا 51 ملیاریان نارد بۆ داهاتی نانەوتی و بۆ نەوتیش هیچیان نەنارد، لەمانگی دوو و سێ دا، 49 و 48 ملیاریان ناردووە.
ڕاشیگەیاند، لەئێستاشدا کە بڕیارە حکومەتی هەرێم 120 ملیار بنێرێت، ئەوەتا ڕایگەیاندووە کە ناتوانێت ئەو بڕەش بنێرێت، ئەمەش واتا حکومەتی هەرێم هیچ نیەتێکی نییە بۆ پابەندبوونی بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا.
لەبارەی کوردایەتی و تێڕوانینی دوژمنانەی عێراق بۆ کورد، گوڵاڵە سدیق وتی: ئەم بابەتە هیچ پەیوەست نییە بەکوردەوە، ئەوەتا بەغدا مووچە دەنێرێت و کێشەی نییە، ئەو وتارە نەتەوایەتییەی کە باسدەکرێت بۆ ختوکەدانی خەڵکەو زۆر دەمێکە باوی نەماوە.
No Comment! Be the first one.