چاویارنیوز – فەرماندەیەکی پێشمەرگە دەڵێت: حکومەت بەڵێنەکانی کابینەی هەشت و نۆی جێبەجێنەکردووە، کەچی خەریکە مووچەخۆری دیکەمان بۆ دەهێنن.
فەیسەڵ غازی فەرماندەی خۆبەخشی پێشمەرگە ڕایگەیاند: لەهەردوو کابینەی 8 و 9یەمی حکومەتی هەرێمدا، هەزاران بەڵێن بە خەڵک دراو و هیچیشتان نەبووە ڕاستی، بەڵێنی هەڵبژاردنەکەی ترتان هێشتان جێبەجێ نەکراوە، واهەمدیس خەریکن کۆمەڵێک مووچەخۆری ترمان بۆ ئیستیراد دەکەن.
وتی: هەموو خەبات و تێکۆشانی گەلێکی زۆر قارەمانتان کردە قوربانی بەڵێنە ناڕاست و جێبەجێنەکراوەکانتان.
باس لەوەشدەکات: هەرکاتێک حکومەت، هەموو مووچە بڕدراوەکانی چەند ساڵەی ڕابردووی بە پاشەکەوتەوە هێنایەوە، ئەوکات ڕووتان بێت لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان مژدە بەجەماوەر بدەن.
فەرماندەیەکی پێشمەرگە:
حکومەتی هەرێم هەرچیەک بڵێت، پێچەوانەی ڕاستە
حکومەتی هەرێم، هەموو خەبات و تێکۆشانی گەلێکی زۆر قارەمانی کردە قوربانی بەڵێنە ناڕاستەکانی خۆی.

No Comment! Be the first one.