چاویارنیوز _ هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند: بەرنامەمان بۆ پشووەکان ئەوەیە لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجی مانگی 11 قوتابخانەکان ڕادەستی کۆمسیۆن دەکرێت و هەموو رێوشوێنێکی پێویست بۆ پرۆسەکە گیراوەتەبەر.
وتیشی: بەپێی بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە ڕۆژی (٥ی مانگی ١١) تاوەکو (١٣ی مانگ) پێویستیان بە قوتابخانەکانە، بۆیە پشوو دەبێت لە ناوەندەکانی خوێندن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەبەرئەوەی (١٤ و ١٥ی مانگی ١١) دەکەوێتە رۆژانی هەینی و شەممە، بۆیە لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستانیش لە ڕۆژی (٥ی مانگی ١١ تاوەکو ١٦ی هەمان مانگ) پشوو دەبێت و (١٦ی مانگی ١١) دەست بە پرۆسەی خوێندن دەکرێتەوە.
حکومەتی هەرێم پشووی هەڵبژاردن دیاری دەکات
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم کات و ڕۆژی پشووەکانی ڕاگەیاند و لە ڕۆژی 5ی مانگەوە قوتابخانەکان ڕادەستی کۆمسیۆن دەکرێن؛

No Comment! Be the first one.