چاویار نیوز – بەهێز حسێن میدیاکاری یەکێتی ڕایگەیاند،حکومەتی هەرێم بەقەت هەموو دونیا ڕقی لە مانگی شوباتە ، لەبەر ئەوە نییە کە مانگی دووەمی ساڵە.
وتیشی، لەبەر ئەوەش نییە کە (فەسڵی کنگر و گێلاخەیە) دڵنیاشم لەبەر ئینقلابی ( ٨ ی شوبات) و ڕوخاندنی عەبدولکەریم قاسم نییە.
هێمای بەوەشکرد،هیچ پەیوەندییەکیشی بە یادی کشانەوەی سوپای سەدام لە کوەیت نییە زەڕەیەکیش ناچێت بەلای ڤالانتاین و خۆشەویستی و ڕۆمانسییەتدا، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە شوبات کورترین مانگی ساڵە.
ڕونیشیکردەوە، ڕۆژی هەینی و شەممەیە و دەوام نییە واتا نە 120 ملیار دینارەکەی بۆ کۆدەبێتەوە و نە مووچەی ئەو مانگەشی لەکاتی خۆیدا پێدەدرێت .
No Comment! Be the first one.