چاویارنیوز – سەرۆک کۆماری ئەمریکا پەردەی لە سەر پیلانێکی وڵاتەکەی بۆ تێکدانی دۆخی ناوخۆیی ئێران لە میانەی ئاژاوەگێڕییەکانی چەند مانگی ڕابردوو هەڵداوە و ڕایگەیاندووە کە بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی ڕادەستی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کراوە و ئەوان دەستیان بە سەردا گرتووە و ڕادەستی شوێن و لایەنی مەبەست لە ئێران نەکراوە.
بە پێی زانیارییەکان، ئەمریکا بە دوو قۆناغ ئەو پیلانەی جێبەجێ کردووە:
• قۆناغی یەکەم: ڕادەستکردنی بڕی 50 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری بۆ حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.
• قۆناغی دووەم: ڕادەستکردنی چەک و تەقەمەنی.
سەبارەت بە ئەو بڕە چەک و تەقەمەنییەش هەندێک زانیاری بڵاو بووەتەوە کە باس لەوە دەکات:
• ئەمریکا چەکی قورس و مامناوەندی بە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوە.
• ئەمریکا چەکی قورسی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ هەرێمی کوردستان گەڕاندووەتەوە و ڕادەستی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە.
لێرەدا دوو بابەتی گرنگ هەیە:
• پارتی دیمۆکراتی کوردستان وەک دەسەڵاتداری یەکەمی هەرێمی کوردستان ئاگاداری تەواوی پرۆسەکە بووە و بە بڕیاری پارتی، لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان بە سەر ئەو بڕە چەک و تەقەمەنییەدا گرتووە.
• لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان فێڵیان لە ئەمریکا کردووە.
ئەمریکا لە بەرامبەر ئەم فێڵەدا چی دەکات:
بە پێی زانیارییەکان، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری تۆڵەکردنەوەی ئەو فێڵە گەورەی داوە کە سەرچاوەکەی بۆ پارتی و بارزانییەکان دەگەڕێتەوە.
لە ئەگەری جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ترەمپ، پارتی دەکەوێتە بەردەم سزاکانی ئەمریکا و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش باجێکی گەورە دەدەن.
پارتی بۆ بەلاڕێدابردنی بابەتەکە و ڕێگری لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ترەمپ، هەوڵ دەدات لە ڕێگەی لۆبییەوە خۆی لە سزاکانی ئەمریکا دەرباز بکات. هەروەها هەندێک پەیامنێری وەک دیار کوردەی ڕووداو لە واشنتۆن هەوڵ دەدەن بە هێنانەپێشەوەی پرسیاری وەک پەیوەندی ئەمریکا و کورد، کاریگەری لە سەر بڕیارەکەی ترەمپ دابنێن.
ئەوەی ڕوونە، ئەوەیە کە بارزانییەکان و حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باجێکی قورس دەدەن و ئەمریکا بە ئاسانی واز لەم فێڵە گەورەیان ناهێنێت.
حیزبە چەک دزەکان؛ ئەمریکا هەڕەشە لە پارتی و حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات
دۆناڵد ترەمپ بڕیاری تۆڵەکردنەوەی ئەو فێڵە گەورەی داوە کە سەرچاوەکەی بۆ پارتی و بارزانییەکان دەگەڕێتەوە.
No Comment! Be the first one.