چاویارنیوز _ نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ماوەی مامەڵەی حاجیان بۆ رۆژی دووشەممە 8 ی 12 ی 2025 درێژکراوەتەوە و دەرفەتی زیاتر دەڕەخسێنێت بۆ ئەو کەسانەی ناویان هاتۆتەوە بۆ حەجی ساڵی 2026 پێویستە مامەڵەکانیان تا ئەو کاتە تەواوبکەن، ئەگەر تائەوکات مامەڵەکانیان تەواونەکەن ئەوا دوای ئەو بەروارەی دیاریکراوە یەدەگەکان شوێنی ئەوانە دەگرنەوە کە نەھاتوون بۆ مامەڵەکانیان.
ئەمە لەکاتێکدایە، ناونووسین بۆ حەج و عومرەی ئەمساڵ، لە ڕێگەی سیستمی ئەلیکترۆنییەوە بوو.
حەج و عومرە هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە
نووسینگەی حەج و عومرە لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم داوا لەو کەسانە دەکات کە ناویان بۆ حەج و عومرە هاتۆتەوە، مامەڵەکانیان تەواوبکەن.
No Comment! Be the first one.