چاویارنیوز _ ئەندازیار غالب محەمەد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵ و گەیاندنی کارەبای سلێمانی دەڵێت: خواستی بەکارهێنانی کارەبا بۆ مانگی 12ی ساڵی 2024دا، تێکڕا 1912 مێگاوات بووە، واتە (8:31) سەعات کارەبا بە هاووڵاتیان دراوە. بەڵام بەپێچەوانەوە، لە مانگی 12ی ئەمساڵدا، دوای کاراکردنی پڕۆژەی ڕووناکیی حکومەت، خواست بۆ 1107 مێگاوات کەمبووەتەوە.
وتیشی: هۆکارەکانی ئەم کەمبوونەوەیە، بۆ دوو شت دەگەڕێتەوە:
یەکەم: هۆشیاربوونەوەی بەکارهێنەر: گۆڕانی ڕەفتاری هاوڵاتیان لە بەکارهێنانی وزە، دووەم: سەقامگیریی تۆڕەکە: بەردەوامیی پێدانی کارەبا.
خواست لەسەر وزە 42% کەمیکردووە
بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵ و گەیاندنی کارەبای سلێمانی، دواین ئاماری خواستی کارەبای لە سنووری پارێزگاکە بۆ ئەمساڵ بڵاوکردەوە. بەپێی داتاکان، خواستی بەکارهێنان بە ڕێژەی ٤٢٪ دابەزیووە، ڕەنگە ئەمەش پەیوەندی بە (پرۆژەی ڕووناکییەوە) هەبێت.
No Comment! Be the first one.