چاویارنیوز _ دژی نەبوونی کارەبا و مووچە، خۆپیشاندان دەستی پێکردەوەو داوا لەحکومەت دەکەن لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەون.
ئێوارەی ئەمڕۆ، لە دۆڵی شاورێ لەنزیک سەرکەپکان هاوڵاتیان دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە دژی نەبوونی مووچە و کارەبا و ئاو.
خۆپیشاندەران بەتەواوی شەقامەکەیان داخستوە رێگە بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بەتایبەت تانکەرەکان نادەن هاتوچۆبکات.
ئەمە لەکاتێکدایە کە هاووڵاتیان 75 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا باسی پرسی مووچە نەکردووە.
هاووڵاتیان 75 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە؛
خۆپیشاندان دژی حکومەت دەستی پێکردەوە
هاووڵاتیان داوا لە حکومەت دەکەن، ئەگەر لەگەڵ بەغدا ڕێکناکەوێت خۆی مووچە دابەش بکات.

No Comment! Be the first one.