چاویارنیوز – پێنجەم کەس لە هەرێمی کوردستان کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا بەهۆی نەبونی موچەوە.
پێشمەرگەیەک بەناوی “پشتیوان سەلام عومەر” لە سریەی بارەگای لیوای5ی پیادە لە سەراوی سوبحان ئاغا، لەکاتی دەوامی خۆیدا کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
پێشمەرگەکە خەڵکی بیارەیە و دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجەیە و دەوامەکەی لە سەراوی سوبحان ئاغایە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە پارتی و دەسەڵاتدارانی هەرێم هیچ بەلایانەوە گرنگ نییە خەڵک چەند مانگە بێ مووچەن و سەرقاڵی کایەی سیاسی و دابین کردنی بەرژەوەندیی خۆیانن.
هاوکات لەگەڵ خۆکوژی خەڵک لە هەرێمی کوردستان بەهۆی بێ مووچەییەوە، علی عادل یوتوبەری عێراقی بە پشتگیریی کوڕی بەرپرسێکی پارتی گەیشتە ئەمریکا.
No Comment! Be the first one.