چاویارنیوز _ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی وتی: خۆزیا؛ لە بری ئەم هەموو حیزب و لیستە، دوو بەرەی نیشتمانیی و دیموکراسیمان هەبووایە، توانای لە ئامێزگرتنی هەموو تەباو جیاوازو ناکۆکەکانیان هەبووایە، بۆ هاووڵاتیان بۆ کوردستان بۆ دادپەروەریی و حوکمی تیوارو ڕەواو ڕەند کاریان دەکرد، دەسەڵات (هێز، داهات، جوگرافیا)؛ دەسەڵاتی دەوڵەت بووایە، هاووڵاتیبوون و دەوڵەتی یاساو یاساسەروەریی بچەسپایە، نەک بنەماڵەو ماڵ و باڵ و مناڵ، ئەنجامی هەڵبژاردنێکی بێ غەلوغەش بێ زوڵموزۆر، یەکێکیانی بۆ ماوەی دیاریکراوی حوکمڕانیی دەبردە دامەزراوە دەوڵەتییەکانەوەو ئەوی تریان لە سەنگەری مەدەنیی ئۆپۆزسیۆنێکی کاراو بەهێزو بەدیلدا؛ بۆ ئەو ماوەیە دەکردە؛ چاودێرو فشارو دەسەڵاتی سێبەر.
ڕاشیگەیاند: بۆیە دەبێت بەشداربین لە پەیڕەوکردنی مافە سیاسییە کەسییە بنەڕەتییەکانماندا؛ تا گۆڕانکاریی ڕیشەیی وەک دەروازەی سەرەکیی دەربازبوون؛ بە مەرگ و نائومێدیی نەسپێرین، بۆئەوەی بۆیەکجار؛ شەرعیەتی دیموکراسیی بە شەرعییەتی دەستوریی؛ بگۆڕین.
هەڤاڵ ئەبوبەکر:
خەنجەرەکان لەپشتی یەکتر دەربێنن
پارێزگاری سلێمانی داوا لە هێزو لایەنەکانی هەرێم دەکات: خەنجەرەکانتان لە پشتی یەک دەربێنن؛ دواتر دەستی میهرەبانیی و لێبوردەیی و هاوسۆزیی و هاوسەنگیی بۆ ئەوانی تر؛ درێژبکەن. کوردستان؛ یەکبخەن، دواتر خەمی یەکخستنی شوێنی تر بخۆن.

No Comment! Be the first one.