چاویارنیوز _ سەرەڕای بەردەوام بوونی قەیرانی ئابووری بە هۆی بێ مووچەیی کە ئەنجامی سیاسەتەکانی مەسروور بارزانیە، سەرۆکی حکوومەتی ماوەبەسەرچووە بە گەشتێکی خێزانی لە ئەمریکایە.
به‌پێى ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بهگهشتێكى خێزانى سه‌ردانى ئه‌مه‌ریكاى كردووه و له ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا هیچ دیدارێكى سیاسى نابێت.
سەرەتا میدیاکانی پارتی وەهایان بڵاوکردەوە، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى چه‌ند دیدارێكى سیاسى، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كان سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى خێزانییه و به‌مه‌به‌ستى به‌سه‌ربردنى پشووى هاوینهیهو هیچ دیدارێكى سیاسیش ئه‌نجامنادات و ماوه‌ى گهشتهكهشى تاوه‌كو دواى ناوهڕهستى مانگى ئاب ده‌خایه‌نێت.
No Comment! Be the first one.