چاویارنیوز _ برایەکی خورشید هەرکی نەیشاردەوە کە رەنگە ئەم شەڕە درێژە بکێشێت سەربکێشێت و ببێتە راپەڕینێکی سەرتاسەری خەڵکی ناوچەکە.
حەیدەر هەرکی، برای خورشید هەرکی رایدەگەیەنێت: گوێم لێبووە و بینیومە چەندین کەس وتوویانە ئەم دۆخە بە دەرفەت دەبینین و رەنگە ئەم شەڕە ببێتە راپەڕینێکی سەرتاسەری.
ئەم پەیامە لەکاتێکدایە کە هاوڵاتیانی گوندی گردەڕەش کە سەربە عەشیرەتی هەرکین، سەنگەریان لێداوە بەرامبەر هێزەکانی پارتی و نایانەوێت خۆیان و خورشید هەرکی ڕادەست بکەن.
حەیدەر هەرکی:
خەڵک چاوەڕوانی ڕاپەڕینە
برایەکی خورشیدهەرکی نهێنی دەدرکێنێت و دەڵێت خەڵک پێی وایە سەردەکێشێت بۆ ڕاپەڕین.

No Comment! Be the first one.