چاویارنیوز _ عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: دادگای باڵای ئیتیحادی بە پاساوی نەبوونی تایبەتمەندی و پسپۆری ئەو داوایەی ڕەتکردەوە کە لەسەر زیادکردنی نرخی کارەبا تۆمارمان کردبوو.
لە بڵاوکراوەیەکدا، ئەو ئەندام پەرلەمانە دەڵێت : ئەمڕۆ یەكشەممە، ١٧ی ٨ی ٢٠٢٥، ئامادەی یەکەم دانیشتنی دادگای باڵای ئیتحادی بووین سەبارەت بە داواکەمان لەسەر گرانکردنی نرخی کارەبا بە ناوی پرۆژەی ڕوناکییەوە، دادگا بڕیاریدا بە ڕەتکردنەوەی داواکەمان بە پاساوی ئەوەی لە پسپۆڕی دادگا نییە!
باس لەوەش دەکات: گرانکردنی نرخی کارەبا تەنها پاساوەکەی بە (٢٤) سەعاتکردنە، لە ڕاستیدا بە بازرگانیکردنی کارەبایە وەک خزمەتگوزارییەکی بنەڕەتی ژیانی هاووڵاتیان، ئەمەش ستەمە لە خەڵک لە کاتێکدا کارەبا لە غازی خۆمان بەرهەمدەهێنرێت!
No Comment! Be the first one.