چاویارنیوز _ دوای ئەوەی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ دیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵی CNN TÜRK وتی: دوای لەناوبردنی پەکەکە لە سوریا، دەستمان ئێستا دەستمان بەتاڵە بۆیان لە عێراق، دەنگدانەوەو ناڕەزایی ناوخۆیی لەهەرێمی کوردستان لێکەوتۆتەوە و داوای بانگکردنی کونسوڵی تورکیا دەکرێت.
لەناوخۆی هەرێمی کوردستاندا، ئەم بۆچوونە توڕەیی و گلەیی زۆری دروست کردووەو بەئاماژەیەکی مەترسیدارە ناودەبرێت کە تورکیا دەیەوێت هەمان پیلانگێڕیی رۆژئاڤای کوردستان، لە عێراقیش دووبارە بکاتەوە.
ئەمجۆرە لێدوانانە بە نیسبەت تورکیاوە نوێ نییە و تورکیا لەمێژە عێراقی خستۆتەناو پیلانگێڕییەکانییەوەو دژی هەموو مافێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان و سەروەریی خاکەکەی کاردەکات.
داوای بانگهێشتکردنی کونسوڵی تورکیا دەکرێت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە
لەسەر قسەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا کە وتبووی: دوای سوریا دەستیان بەتاڵ دەبێت هێرش بکەنەسەر چەند ناوچەیەک لەعێراق، داوادەکرێت حکومەتی هەرێم کونسوڵی ئەو وڵاتە بانگهێشت بکات.
No Comment! Be the first one.