چاویارنیوز – شنیار ئەنوەر، ئەندام پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کوژرانی خۆپیشاندەرێک لە وەرتێ رایدەگەیەنێت:خۆپیشاندان مافێکی سروشتیە و دەبێت رێزی لێبگیرێت.
بە توندی هەر هێز و لایەنێک هەوڵی سەرکوت و بەکارهێنانی هێزی نابەرپرسانە بدات دژی خۆپیشاندەران مەحکومی دەکەم.
پێویستە هێزە ئەمنیەکانی هەولێر و دهۆک هاوشێوەی سلێمانی، پاراستن و ڕێزگرتن لە مافی خۆپیشاندەران بکەنە بنەمای کارکردنیان و بزانن کە تووڕەی خەڵک بنەمای هەیە و دەبێت بە سەبر و ئارامییەوە مامەڵە لەگەڵ نارەزایەتییەکاندا بکرێت.
وەک ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدی هاوڵاتی حەسەن رەحمان(سەربەرزی)دەکەم کە شەوی ڕابردوو شەهید کرا، داوای لێپرسینەوەش لەو هێزە دەکەم کە تەقە لە خۆپیشاندەران دەکات.
No Comment! Be the first one.