داوا دەکرێت کورد بەپەلە بەغدا بەجێبهێڵێت
پێویستە نوێنەرانی کورد لە بەغدا زۆر بەیەکگرتووی وەک چۆن ئێسته یەکگرتوون، بەردەوامبن لە داکۆکیکردن لە مافی کوردستان.
چاویار – د. بەشیر حەداد ڕایگەیاند؛ ئیتر کاتی ئەوە هاتووە بەغدا بەجێبهێڵین.
نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: پێویستە نوێنەرانی کورد لە بەغدا زۆر بەیەکگرتووی وەک چۆن ئێسته یەکگرتوون کە جێگەی خۆشحاڵییە بەردەوامبن لە داکۆکیکردن لە مافی کوردستان.
ئەندامەکەی پارتی ڕاشیگەیاند: ئەگەر بینرا بەغدا سوورە لەسەر کارەکەی خۆی و ئەو زوڵمە، ئیتر کاتی ئەوە هاتووە بەغدا بەجێبهێڵن و لەوەو پاش زۆر نابەجێی و شورەییە ئەگەر ئەوان لە بەغدا بن و خەڵکی کوردستان بێ مووچەبێ و برسیبن، ئەوەش مامەڵەی بەغدابێ لایەنە سیاسییەکانیش هەڵوێستی روون و ئاشکرایان ببێ و لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بڕیارێک بدرێت و بەپێی ئەو بڕیارە مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکرێت.
No Comment! Be the first one.