چاویارنیوز _ درووزەکان بۆ کورد رۆڵی ئەو بەرانەیان بینی کە خودا بۆ حەزرەتی ئیبڕاهیمی نارد، تا لەبری ئیسماعیل سەری ببڕێت، داعشمەزهەبەکانی جۆلانی، شمشێرەکەیان بۆ سەربڕینی کورد تیژ دەکرد، بەڵام کەوتە سەر ملی درووزەکان.
ئارام ڕەفعەت ڕۆژنامەنووسی شارەزای کاروباری سوریا ڕایگەیاند، پێش بەرخۆدانی درووزەکان، هەموو چاوەکان و هەموو فشارەکان لەسەر رۆژاڤا بوون تا بمريت و لاشەی بێ رۆح و مردووی خۆی تەسلیمی باندەکانی جۆلانی بکات،
وتیشی، بەرخۆدان و قوربانی دانی بێوێنەی درووزەکان لەپێناو مان و نەمان و پاراستنی ناسنامە و خاک و نامووسی خۆیان بوو، ئەوان چیتر گەلێکی بچکۆلە نین، نموونەی باڵای بەرخۆدانن.
باس لەوەشدەکات، ئێستا سوەیدا بریندارە و زامەکانی ئاسان و زوو ساڕێژ نابن، بەڵام درووزەکان سەرلەنوێ لەدایک بوونەوە و مێژوویەکی تازەیان بۆ خۆیان و ئەوانی تریش ئەفراند، مێژوویەک کە چیتر نەخشەڕێگا و خەونی ئەهریمەنەکان بۆ رۆژاڤا هەمان ئەوەی پێش بەرخۆدانی درووزەکان نییە، هەروەک چۆن هاوسەنگی هێزیش هەمان ئەوەی جاران نییە.
ئاماژە بەوەشدەکات، درووزەکان بوونە قوربانی، بەڵام بێ مەبەست کوردیان لە گەلەکۆمەکێ و خوێنڕێژی و جەنگێکی گەورەی چاوڕوانکراو پاراست، لانی کەم بۆ ماوەیەک.
ئارام ڕەفعەت ڕۆژنامەنووس:
دروزەکان بوونە قۆچی قوربانی کورد
درووزەکان بوونە قوربانی، بەڵام بێ مەبەست کوردیان لە گەلەکۆمەکێ و خوێنڕێژی و جەنگێکی گەورەی چاوڕوانکراو پاراست.

No Comment! Be the first one.