چاویارنیوز _ لە ڕێکەوتی 10/10/2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، بەڵام وا نزیکەى ٣٢١ ڕۆژ تێدەپەڕێت و لایەنە سیاسییەکان نەیانتوانیوە دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان هەڵبژێرن.
شایانی باسە، چەند لایەنێک لەسەرەتاو لەئێستاشدا، بڕیاریانداوە بایکۆتى ئەم خولەى پەرلەمان بکەن، چونکە بەبڕوای ئەوان “پەرلەمان لە دەرەوەى ئیرادەى خەڵکى کوردستان دیزاین کراوە و سەرپێ ناکەوێت”.
دوای یانزە مانگ لەهەڵبژاردن، سەرۆکایەتیی پەرلەمان پێکنەهێنراوە
نزیکەی یانزە مانگە هەڵبژاردن لەهەرێم ئەنجامدراوە، بەڵام هێشتا سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەڵنەبژێردراوە، بەمەش دواکەوتنی حکومەت زیاتری پێدەچێت.

No Comment! Be the first one.