چاویارنیوز _ زەکەریا کانی پاشایی شارەزای بواری کەشناسی، پێشبینی بۆ رۆژەکانی کۆتایی ئەم مانگە هەیە کە شەپۆلێکی چڕی بەفربارین سەنتەری شارەکان و ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە و پلەی گەرمی دادەبەزێت.
ئاماژە بەوەشدەکات، لەگەڵ ئەو شەپۆلە لە بەفربارین سەرمایەکی زۆریش دەستپێدەکات.
شایانی باسە، لەم ساڵدا بۆ چەندینجار شەپۆلەکانی بەفر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتەوەو شارەزایانی کەشناسیش دەڵێن: کاریگەریی لەسەر زەوی و ئاویش دەبێت.
دووبارە بەفر سپیپۆشمان دەکاتەوە
بەپێی پێشبینییە بۆ کەشوهەوای هەرێم، شەپۆلێکی بەفربارینی نوێ بەڕێوەیە و ناوەندی شارەکان سپیپۆش دەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن.
No Comment! Be the first one.