چاویارنیوز _ ڕامان مەجید ڕاوێژکارى دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ، لە زیندانی ئاسایشی هەولێر سەردانى هونەر ڕەشید ئاغای ردووە و لەنزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ کردووە و لەبارەى تێپەڕاندنی کاروباری دۆسێکەیی و تەندروستى و شوێنى حەوانەوەى، پرسیارى لێ کردووە، ناوبراویش پێی ڕایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا دادگایی نەکراوە، بۆیە داوادەکات دۆسیەکەى یەکلایی بکرێتەوە.
دوای ئەوەی هاوسەرى هونەر ڕەشید، لە ڕۆژى نۆى ئەم مانگە ڕایگەیاند، هونەر ڕەشید بە 12 چەقۆ بریندارکراوە، چەند جارێک بەهۆى قورسیى برینەکانى جەستەى، بۆ چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، دەستەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، هونەر رەشید ئاغا، وتوویەتی “دۆخی تەندروستى و شوێنى مانەوەى باشە و ئەو ڕووداوەش کە باسکراوە، گوایە بریندارکراوە، پێشتر بووە و بەهۆى کێشەیەک لەگەڵ یەکێک لە بەندییەکانى دیکە بووە.
ڕاوێژکارى دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ:
دوو ساڵە پارتی دادگاییکردنی هونەر ڕەشید دوادەخات
لەبارەی دادگایی نەکردنی، شەهاب رەشید ئەسعەد ناسراو بە هونەر رەشید ئاغاى شێتنە، دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ لە هەرێم ڕاگەیەنراوێکى بە پەلەی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ناوبراو دووساڵە دەستگیرکراوە، بەڵام تائێستا دادگایی نەکراوە.

No Comment! Be the first one.