چاویارنیوز _ سالار بازیانی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: داوا لە هاوڕێ پەرلەمانتارەکانم لە پەرلەمانی کوردستان دەکەم، با پێکەوە مووچەی مانگێکمان ببەخشین بە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ.
ئاماژە بەوەدەکات، با واز لە هەموو جیاوازییەکانمان بهێنین، با ببینە 100 خەمخۆری قوربانییانی پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوان. با ئەمڕۆ پێکەوە ببەخشین، تا سبەینێ خەندەیەک بین بۆ منداڵان و لێقەوماوان و هەژاران. با پێکەوە ببینە ئارامبەخشی دایکێکی شەهید و ئەنفالکراو. ئەوان دوێنێ متمانەیان پێداین تا نوێنەر و خەمخۆر و بەرگریکارییان بین. هەر لەمڕۆوە با پێکەوە ببەخشین لەپێناو خوا و نیشتمان و نەتەوەکەمان.
لە وەڵامی بانگەوازەکەی سالاری بازیاندا، پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، رەوەز ئەحمەد شا پێش هەر 99 پەرلەمانتارەکەی دیکەی هەرێمی کوردستان مووچەکەی بەخشیە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ.
دوو پەرلەمانتاری یەکێتی مووچەکانیان بەخشییە چەمچەماڵ
پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان، نامەیەک ئاڕاستەی هاوڕێ پەرلەمانتارەکانی دەکات و داوایان لێدەکات مووچەی پەرلەمانتارییەکەیان ببەخشن بە چەمچەماڵ.
No Comment! Be the first one.