چاویارنیوز _ کەژاڵ نوری نووسەر و ژنە چالاکوانی کورد لە وتارێکدا دەنووسێت: محەمەد ئیسماعیل کە هاوسەری مژدە مەحمودی پەرلەمانتارە، بەدرێژایی چوار ساڵ کە لە پەرلەمان بووە، دوو خولەک و چل و هەشت چرکە ( 2:48 ) قسەی کردووە، پەنجاو هەشت دەفتەر دۆلاری وەرگرتووە.
ببورن هاوڕێیانی ئازیز، ئەمەوێ پرسیارەکەی محمد ماغوت کە دوێنێ کردم، دووبارە بکەمەوە
محمد ماغوت لە کتێبی ( خیانەت لە نیشتمان دەکەم ) دەڵێت:
ئەگەر نیشتمان ژیانێکی شایستەم پێ نەبەخشێت، ئایا خیانەتکردن ئەرک نییە؟
بێگومان وێنەی ئەم ژن و مێردە، یەک قەترەیە لە دەریایەک بێناموسی کە نیشتمان بەئێمەی بەخشیووە، ئیتر تۆ تەماشاکە، ئێمە ژن و مێردمان زۆرە، لە وێنەی ئەم ژن و مێردە، کردوویانە بەسەرە و بەسەرە لەسەر وەزنی( ئەحە دابەزە، خولە سواربە) دێن و دەچن لەنێوان پەرلەمانی کوردستان و عیراق دا.
من باس لە دزە هەرە هەرە هەرە گەورەکان ناکەم، کە ملیاران دۆلار دەدزن. مژدە و حەمە و باقی ژن و مێردە پەرلەمانتارەکانی دیکەش( ئەو هەموو حەمە و مژدەیەی هەمانن) لەمبەر و لەوبەر هەمان تاس و هەمان حەمامی نمونە هەر بچوکەکانی تاڵانچێتی و دزی و گەندەڵین.
ئێستا پێم بڵێن، گەنجێک کە خاوەنی دینارێک نەبێت، خیانەت کردن لەو شوێنەی پێی ئەوترێت نیشتمان نابێت بەئەرک لەسەرشانی؟
من ئەزانم، نیشتمان پیرۆزە، بەڵام لە هەندێک شوێندا پێویستە نیشتمان هەڵوەشێنیتەوە و دایڕێژیتەوە، بەخۆی پێناسە و شوناس و سیستمی بەڕێوەبردنییەوە.
ئێستا پێمبڵێن، کاتی ئەوە نەهاتووە، پێناسەیەکی دیکەمان بۆ نیشتمان هەبێت و فۆرمێکی دیکە بۆ ناوەرۆکی خیانەت داڕێژینەوە؟
نیشتمان چییە؟
نیشتمان: کاتێک ژیانت پێدەبەخشێت وەکو خواردن دەیخۆیت، پارێزگاری لێدەکەیت و ئەیپارێزیت، کاتێکیش زیانت پێدەگەیەنێت، پێویستە وەکو پیسایی ناو ریخۆڵە لە توالیت دای دەنێیت.
No Comment! Be the first one.